دوای ١٣ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تورکیا و حەلەب دەستیپێکرد

گەشتە ئاسمانییەکانی شەریکەی فڕۆکەوانی تورکیا بۆ شاری حەلەب کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠١٢ راگیرابوو دوای ١٣ ساڵ دووبارە دەستیپێکرد.
یەکەم کەشت ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:١٠ بە ١٤٥ سەرنشین لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوولەوە بەڕێوەکەوت و کاتژمێر ١٠:١٠ لە فڕۆکەخانەی حەلەب دابەزی.
بەهۆی یەکەم گەشت مەراسیمێک رێکخرا. لە کاتی مەراسیمەکە موعەمەر هاکان جەنگیز کۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە حەلەب ئامادە بوو و باس لە خۆشحالی خۆی بەهۆی دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یفتاهـ ڕۆن تال، فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ساڵ هێرشەکان لە غەززە، سوپایان ماندوو کردووە و کارەسات نزیکە ئەگەر حکومەت ستراتیژێکی ڕوون دانەڕێژێت.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، عاتف ئەبو خاتری تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتی گیانی لەدەستداوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی گیانیان لەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە بۆ ١٥٥ کەس بەرزبووەتەوە کە ٩٠ کەسیان منداڵن.
لە ناوچەی قونەیترە لە سوریا، هێزەکانی داگیرکەر ٣ هاوڵاتی مەدەنییان دەستبەسەر کرد. هەروەها دەست بەسەر ئەو تراکتۆرە کشتوکاڵییەدا گیراوە کە بۆ گواستنەوەی پاشماوەی دار بەکاریان دەهێنا.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) بڵاویکردەوە، سەرەڕای زیادبوونی هاوکارییەکان، خۆراکی پێویست لە بازاڕدا نییە و نرخەکانیش زۆر بەرزن بۆ ئەوەی بتوانن بتوانن بگونجێن.